وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گەیشتە هەرێمی كوردستان بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمدا چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێبكات.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە گویدۆ كرۆزێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا، بە سەردانێكی رەسمی و لە ڕێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسانی هەرێمەوە پێشوازیی لێكرا.
بڕیارە سبەی وەزی بەرگریی ئیتاڵیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ بكرێن ، هەروەها ناوبراو ڕاوێژكار و هێزە سەربازییەكانی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان بەسەردەكاتەوە.
هاوكات هەر ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “ئامانجی سەردانەكەی وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا، بەسەركردنەوەی هێزەكانی ئیتاڵیا و راوێژكارانی سەربازیی و كونسوڵخانەی ئەو وڵاتەیە لە هەرێمی كوردستان”.