دوو کەس بەتۆمەتی قۆڵبڕین و هەڵخەڵەتاندن لە سلێمانی دەستگیرکران

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی دوو كەس ڕادەگەیەنێت كە بە قۆڵبڕین و هەڵخەڵەتاندنی فرۆشیارێك لە بەغداد تۆمەتبارن.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، دوو کەس بەناوەکانی (ڕ.ب.ص.) دانیشتوی چەمچەماڵ و (ف.ق.م.) دانیشتوی سلێمانی “فێڵیان” لە كەسێك كردووە بەناوی (ع.خ.ع.) دانیشتوی بەغداد.

هەردوو تۆمەتبار بەشێوەی ئۆنلاین مامەڵەیان لەگەڵ كەسی سێیەم کردوە بۆ کڕینی 9 تەولیدی کارەبا، پاش گەیشتنی تەولیدەکان لە بەغداەوە بە سلێمانی، لە قەزای چەمچەماڵ شەش دانەیان داگرتوە و لەلایەن تۆمەتبار (ڕ.ب.ص.) گوازراوەتەوە بۆ باخێک لە سنووری ناحیەی شۆڕش کە خاوەندارێتیەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، سێ تەولیدەکەی دیکەشیان ناردوە بۆ سلێمانی کە لەئێستادا نادیارە، پاشان ژمارەی تەلەفۆنەکانیان داخستووە و پارەیان نەداوە بە فرۆشیار.

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی و وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە، هەردوو تۆمەتبار لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر شەش تەولیدەکەی ناحیەی شۆڕش و ئۆتۆمبێلەکانیاندا.

لەئێستاشدا تۆمەتباران بە ماددەی (456) لە یاسای سزادانی عێراقی و بەبڕیاری دادگای لێکۆڵینەوە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستگیركردنی چوار كەس بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاندرا

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند. هۆگز عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای…
Total
0
Share