لە گەرمیان منداڵێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

لە نزیک مزگەوتی فیردەوس لە گردەگۆزینە لە شاری کەلار منداڵێک ژێر ئۆتۆمبێل کەوت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا بارهەڵگر لە گردەگۆزینە نزیک مزگەوتی فیردەوس، منداڵێکی تەمەن چوار ساڵانی کرد بە ژێرەوە و بەسەختی برینداریکرد، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: مووچەی دوو مانگی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی دوو مانگی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت. وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share