کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرما بە نزیکەی 2 تا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشدا، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەگوێرەی کەشناسی، پلەی گەرما ئەمڕۆ لە هەولێر 39، سلێمانی 37، دهۆک 37، زاخۆ، 38، چەمچەماڵ 39 پلە، پیرمام 36 پلە و حاجی ئۆمەران 26 پلە دەبێت.