بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، تۆڕێكی رووناكیی مۆدێرن بۆ بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب دانراوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەسەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی تۆڕێكی رووناكیی مۆدێرن بۆ پردەكە دانراوە.
لەو بارەیەوە ئەندازیار ڤان عومەر، ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتیاری تۆڕی رووناكیی پڕۆژەكە رایگەیاند” پڕۆژەكە بریتییە لە دانانی 20 ستوونی رووناكی و محاویلەیەكی كویسكی 250 كەی ڤی بۆ شەقامی دووسایدی پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل.
وتیشی”ئێستا تۆڕی رووناكییەكە بەتەواویی كاردەكات و بەرزەپردەكە لە شەودا بەتەواویی رووناكە”.