ئاگادارییەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیارێکی لەبارەی خوێندکارانی تازە وەرگیراو دا، بەپێی بڕیارەکە ئاسانکاری بۆ خوێندکارانی وەرگیراو دەکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، خوێندکارانی تازە وەرگیراو دەتوانن لە هەر دادنوسێک یان بەڕێوەبەرایەتیی یاسایی کۆلێژ دەستەبەری وەرگرتن پڕبکەنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، خوێندکاران و قوتابیانی تازە وەرگیراو لە قۆناغی یەکەم لەکاتی پەیوەندی کردن بە بەشەکانیان لەپێناو دروست نەبوونی قەڵەباڵغی بەهۆی پێشکەشکردنی (دەستەبەر/ کەفالە)، دەتوانن لە هەر دادنوسێک یاخود بەڕێوەبەرایەتیی یاسایی کۆلێژ، (دەستەبەر/کەفالە) پڕبکەنەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاندووە، ئەم پرۆسەیە دەکرێت بەردەوام بێت تاوەکو کۆتایی سمیستەری یەکەم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەفتەی داهاتوو کۆمسیۆن تیروپشک بۆ ژمارەی لیست و کاندیدەکانی هەڵبژاردن دەکات

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی کاندید و لیست و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان…
Total
0
Share