مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” دەربارەی دۆخی سوریا پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە نوێترین پەیامیدا رایگەیاند “هەرکاتێک ئاگربەست ئەنجامدرا، هێزە کوردییەکانی دەرەوەی سوریا بەسەربەرزییەوە دەگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان”.
وتیشی “لەئێستادا بارودۆخەکە جیاوازە و هەلومەرجێکی نوێ لە سوریا بوونی هەیە”
ئاماژەی بەوەشدا “هێزەکانمان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و خۆیان بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرش و مەترسییەک ئامادەکردووە کە بکرێتە سەریان”.