یەکێتیی زانایان: پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان دژی واقعی کۆمەڵگایە

یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، پڕۆژە یاساکە دژی نەریت و واقعی کۆمەڵگایە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان ئاشکرایکرد، ” دوای گەنگەشەکردنی پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزان و ئافرەت لە پەرلەمانی کوردستان، لێکەوتە و دەنگدانەوەی خراپی لێکەوتەوە، ئێمە لە یەکێتیی زانایان لەڕوانگەی هەستی بەرپرسیارێتی و ئەرکی پیشەیی خۆمان چاومان بە پڕۆژە یاساکە کەوتووە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە بڕگەیەکی ماددەی دووەمی پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزان و ئافرەت هاتووە، “بەزۆر سەرجێییکردن لەگەڵ هاوسەردا” بە تاوانی توندوتیژی خێزانی و دژبە ئافرەت دابنرێت و ئەمەش مشتومڕێکی زۆری خستووەتە نێو پەرلەمانەوە.

یەکێتیی زانایان دەڵێت، “ئەم پرۆژە یاسایە لەگەڵ بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام ناگونجێ و پێچەوانەی نەریت و واقعی کۆمەڵگەی کوردی و ئاشتی کۆمەڵایەتیە و، ئەگەری لێکەوتەی خراپی بۆ سەر شیرازەی خێزان هەیە”.

داواش لە پەرلەمان دەکات، “پڕۆژەی نەگونجاو بە کەلتور و واقعی میللەتەکەمان نەخاتە بەرنامەی کار و هەوڵی بە یاسا کردنی نەدات، چونکە دەرکردنی یاسا بۆ خزمەت و بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و کۆمەڵگەیە نەک زیاترکردنی ئاریشە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەسێكی بە چەقۆ برینداركردبوو هەڵاتبوو.. پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی بڵاویكردەوە، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕاپه‌ڕین تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌چه‌قۆ هاوڵاتییه‌كی‌ به‌سه‌ختی‌ بریندار كردبوو، دواتر…
Total
0
Share