د. هەڤاڵ ئەبوبەكر: داوای خەرجكردنی مووچەی مانگەكانی 11 و 12 دەكەین

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، هیوادارین مووچەی مانگەكانی 11 و 12 خەرجبكرێت تاوەكو كۆتایی بە بایكۆتی بێت و دەشڵێت، “دابەشنەكردنی مووچە زیانی بە بازاڕ و شێوازی گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان بە هاوڵاتییان گەیاندووە”.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكدا راگەیاند، داوای خەرجكردنی مووچەی مانگەكانی 11 و 12 دەكەین تاوەكو كۆتایی بە بایكۆت بێت لە چەند ساڵی رابردوودا وتوومانە و دووپاتیدەكەینەوە دەبێت بابەتی مووچە و بودجە ناكرێتە ئەجێندای سیاسی و مووچە مافی سروشتیی مووچەخۆرانی هەرێمە و لە هیچ بارودۆخێكدا نابێت مووچە دوابخرێت.

راشیگەیاند، ناكرێت بگەینە دۆخێك فەرمانبەر توانای ئەوەی نەبێت ئەركەكانی جێبەجێبكات و دابەشنەكردنی مووچە زیانی بە بازاڕ و دۆخی هاوڵاتییان گەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عادل حەسەن: بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەوە هەموو مانگێك مووچەخۆران 120 هەزار دیناریان دەفەوتێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەوە لە ساڵی 2014ەوە تا وەكو ئێستا مامۆستایان و فەرمانبەران شایستەی…
Total
0
Share