ڤلادمێر پوتین، سەرۆکی روسیا رایگەیاند، پێویستە پرسی کورد چ لە سوریا و چ وەک پرسێکی گشتگیر چارەسەر بکرێت.
پوتین رایگەیاند، بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا پێیان راگەیاندم بڕیار وابووە دوای جەنگی جیهانی یەکەم کوردەکان سەربەخۆییان پێ بدرێت.
سەرۆکی روسیا وتیشی، کوردەکان بەسەر چوار وڵاتدا دابەش بوون و ژمارەیان نزیکەی 30 بۆ 40 ملیۆن کەسە و کێشەکەیان کێشەیەکی بنچینەییە و ئەوان جەنگاوەری بەهێزن.
دەشڵێت، “پێویستە کێشەی کورد چارەسەر بکرێت، واباشتربوو کێشەی کورد لە سەردەمی ئەسەدا چارەسەر بکرایە و ئێستا لە سەردەمی سوریای نوێدا پێویستە پرسی کورد چارەسەر بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا دەیەوێت دڵنیایی هەبێت لەبارەی سنوورەکانیەوە، ئەمە کێشەی تەنها ئەمڕۆ نییە و کێشەیەکی لەمێژینەیە و یەکێک لەو کێشانەی پێویستە چارەسەر ببێت کێشەی کوردە.