پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی تەقەكردن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوو كەسیان بە تۆمەتی تەقەكردن دەستگیركرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا هاتووە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن دوو تۆمەتباریان بەتۆمەتی تەقەكردن دەستگیركرد و دەستیشگیرا بەسەر دەمانچەیەكدا.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، دوای ئەوەی دەنگی تەقە لەچوارڕیانی سەرچنار بیسترا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و سەرەنجام تۆمەتباران لە شەقامی سالم دەستگیركران.

ئاماژە بەوە كراوە، یەكێك لە تۆمەتبارەكان لەدایكبووی ساڵَی 2001، تۆمەتبارەكەی دیكە لە دایكبووی ساڵی 2000ە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی ڕانیە تۆمەتبارێک دەستگیردەکات لە هەولێر فرمانی دەستگیرکردنی هەبووە

بابەتی دواتر

بەم هەنگاوانە.. بە شێوەیەکی تەندروستانەتر قاوەکەت بخۆرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share