چەند وڵاتێک هەنگاوی نوێ بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ سوریادا دەگرنەبەر

دوای ئەوەی تورکیا وەک یەکەم وڵات، دوبارە باڵیۆزخانەکەی لە سوریادا کردەوە، هاوکات چەند وڵاتێکی تریش لەنێویاندا عێراق، رایانگەیاندوە بەم زوانە باڵیۆزخانەکانیان لە دیمەشقی پایتەخی سوریا دەکەنەوە.

بەتێپەڕبونی کات، هەنگاوەکانی وڵاتانی ناوچەکە بەگشتی و رۆژهەلاتی ناوەڕاست بەتایبەتی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانییان لەگەڵ سوریادا زیاتردەبن، لەنوێترین پێشهاتیشدا هەریەکە لە وڵاتانی “عێراق، لوبنان، ئەرمینییا، ئێران ” رایانگەیاندوە بەم زوانە هەوڵی کردنەوەی باڵیۆزخانەکانییان لە سوریادا دەدەن.

حسێن ئەکبەری باڵیۆزی ئێران لە سوریا رایگەیاند، کارەکان زۆر باش بەرێوەدەچن و لەماوەیەکی کورتدا باڵیۆزی وڵاتەکەمان لە سوریا دەکەینەوە.

هاوکات، ئارارات مزوریان وەزیری دەرەوەی ئەرمینیاش لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، هەوڵەکانییان بەردەوامە بۆ دوبارە کردنەوەی باڵیۆزی ولاتەکەیان لە سوریا، هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش رەزامەندی دەربریوە لەسەر کردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی.

ئەمە لەکاتێکدایە، زیاتر لە 11 ساڵە، دوای دروستبوونی جەنگی ناوخۆیی سوریا و ئاڵۆزبوونی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا زۆرێک لە وڵاتەکانی جیهان باڵیۆزخانەکانییان لە وڵاتەکەدا لابرد، بەڵام دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد ودروستبوونی قۆناغێکی سیاسی نوێ لە وڵاتەکەدا، هەوڵی بەردەوام هەیە بۆ گەڕاندنەوەی باڵیۆزخانەکان، تورکیاش وەک یەکەم وڵات لەچەند رۆژی رابردودا دەستپێشخەری کرد و دوبارە باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق کردەوە.

بابەتی پێشتر

سێیەم گورچیلەی بەراز لە جەستەی کەسێکدا چێندرا

بابەتی دواتر

داوا لە عێراق دەکرێت گرووپە چەکدارەکانی هەڵوەشێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share