ئەنجومەنی باڵای دادوەریی: بەهیواین هەرچی زووە حکومەتی نوێ پێکبهێنن

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی پیرۆزبایی لە براوەکانی هەڵبژاردن دەکات داوا دەکات بە زووترین کات حکومەتی نوێ پێکبهێنن.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پیرۆزبایی لە سەرجەم لایەن و هاوپەیمانییە سیاسییەکان دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، داواکارین لە لایەنە سیاسییەکان بە زووترین کات دەست بە گفتوگۆکانیان بکەن و بگەنە رێککەوتنێک، لەپێناو پێکهێنانی ئەنجومەنی نوێنەران و کابینەی نوێی حکومەت، لەو ماوە دەستوورییەی کە دیاریکراوە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەبكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی 618 ملیار دینارەكە قەرز نییە و تەمویلە و رێكارەكانی ناردنی ئەو پارەیە…
Total
0
Share