ئەمریكا لەبارەی دۆخی سوریاوە بڕیاریدا

ئەمریكا درێژكردنەوەی ئاگربەستی نێوان هەسەدە و توركیای لە مەنبج راگەیاند و ئاشكراشیدەكات، ئاگربەستەكە تاكو كۆتایی ئەم هەفتەیە درێژكراوەتەوە.

لەو بارەیەوە ماتیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئاگربەستی نێوان هەسەدە و توركیا لە مەنبج، بە نێوەندگیریی ئەمریكا تاوەكو كۆتایی ئەم هەفتەیە درێژكراوەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی توركیا لە گفتوگۆدان تایبەت بە دۆخی باكووری سوریا و نیگەرانییەكانی ئەوان تەنها كۆبانێ نییە، بەڵكو تەواوی سوریایە وتیشی، دەیانەوێت حكومەتێكی نیشتمانی لە سوریا پێكبهێنرێت كە نوێنەرایەتی تەواوی پێكهاتەكان بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share