نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دراو بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، بەجێگیری مانەوە، بێجگە لە لیرەی سوری کە دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەپێی نوێترین زانیاری دەربارەی نرخی دراوە بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 150,500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوریش لەبەرامبەر 210 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەچەند رۆژی رابردودا، بەهای دۆلار بەجێگیری ماوەتەوە بەڵام بەهای لیرەی سوری رۆژ لەدوای رۆژ دادەبەزێت.