لە زۆرینەی ناوچەکان پەڵەی داوە

جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند، لە زۆرینەی ناوچەکانی سلێمانی بڕی پێویستی بارانی پاڵە باریوە.

جوتیار خالید جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند،لە سەرەتای وەرزی پایزی ئەمساڵەوە تا ئێستا لە سەنتەری شاری سلێمانی 146 ملم بارانباریوە، لە رانیە و دەوروبەری 60 ملم بارانباریوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوەندی سلێمانی و زۆرینەی ناوچەکانی دەوروبەری پەڵەی داوە، لەهەندێک ناوچەکانی دیکەی وەک دەڤەری راپەڕین راستە پەڵەی نەداوە، بەڵام ‌هێندە بارانباریوە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا پەڵەبدات.

جەختیشیکردەوە، بڕی بارانبارین، لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی دیکە و لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازی هەیە، ئەمەش حاڵەتێکی ئاساییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: نیگەرانین لە پێشێلکارییەکانی سەر ئازادیی رۆژنامەوانی لە هەرێم

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بڵاویکردەوە، نیگەرانن بە بیستنی هەواڵی پێشێلکاریەکانی ئەم دواییەی سەر ئازادیی راگەیاندن، پشتیوانی لە جێبەجێکردنی…
Total
0
Share