یەكەم پەیامی ئەسەد دوای رووخانی رژێمەكەی

بەشار ئەسەد و هاوسەرەكەی لەكاتی دەنگداندا

لە یەكەم پەیامیدا دوای رووخانی رژێمەكەی، بەشار ئەسەد رەتیدەكاتەوە رۆیشتنەكەی پلانداڕێژراو بووبێت.

كەناڵی سەرۆكایەتیی سوریا لە تێلیگرام، ئەمڕۆ راگەیەندراوێكی بەشار ئەسەدی لە مۆسكۆوە بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، “سوریای بەشێوەیەكی پلانداڕێژراو جێنەهێشتووە، وەك ئەوەی بڵاوكراوەتەوە”.

دەشڵێت، تا بەیانیی رۆژی 8ی كانونی یەكەم لە دیمەشق ماوەتەوە و، لەكاتێكی زووی ئەو رۆژەدا گوازراوەتەوە بۆ بنكەی حمێمیم لە لازقیە، بۆ بەدواداچوونی شەڕ و پێكدادانەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئوردن: ئاسمانی ئوردن بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە

دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئوردن رایدەگەیەنێت، کاتژمێر 7:30ـی بەیانیی ئەمڕۆ، ئاسمانی وڵاتەکە بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە. دەستەکە رایگەیاند، ئاسمانی…
Total
0
Share