راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر سەدانەکەی وەفدی هەرێم

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دوابەدوای سەردانی وەفدی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد لە ئەمڕۆدا لەسەر چەند پرسێک رێککەوتوون.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، رێککەوتوون لەسەر ناردنی شاندێکی تەکنیکی لە فەرمانگەی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی عێراق بەمەبەستی هاوکاریکردنی وەزارەتی دارایی بۆ هەموارکردنەوەی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە کە پەیوەندیدارە بە خەرجکردنی مووچە و شایستەی خانەنشینان بە گوێرەی یاسای ژمارە 2421 لە 30ی1ی2024.
بەپێی رێنمایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی پابەند دەبێت بە گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ ناردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە.

گواستنەوەی پارەی تەرخانکراو بۆ شایستەی دارایی خانەنشینان، کە 430 ملیار دینارە بە گوێرەی حوکمی ماددەکانی 5/یەکەم، 77/یەکەم، لە یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵیی ژمارە 13ی ساڵەکانی 2023،2024،2025 لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق.

چارەسەرکردنی هەموو تێبینییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی وزاری هونەری لەماوەی 10 رۆژدا لە رۆژی 15ی 12وە، سەرەڕای پێداچوونەوە بە کارەکانی لیژنەی هاوبەش بەگوێرەی فەرمانی دیوانی ژمارە 24660 کە نوێنەرنی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەکات.

حکومەتی هەرێم پابەند دەکرێت، بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 کە لەلایەن بەشی ژمێریارییەوە پارەی بۆ دابیندەکرێت و گفتوگۆکان و بەدواداچوونەکان لەگەڵ لیژنەی رەسمیی دیوانی ژمارە 24660 بۆ تاوتوێکردنی پرسی شمولکردنی خانەنشینانی هەرێم بۆ یاسای خانەنشینانی دەوڵەت عێراقی ساڵی 2019.

بابەتی پێشتر

ئیمارات بەسوود وەرگرتن لە درۆن و زیرەکی دەستکرد ڕێگری لە بەبیابانبوون دەکات

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: پێویستە لەمەودوا گرنگيی زیاتر بە پەرەپێدانی وەبەرهێنان لە بوارەكانی پیشەسازی و گەشتوگوزار بدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی پاككردنەوە و كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك ئەنجامدرا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاری شارەوانیی سلێمانی سەرباری پشووی فەرمی بەردەوامن لەهەڵمەتی كۆكردنەوە پاككردنەوەی ناوچە گەشتیارییەكان.…
Total
0
Share