28 وڵات لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە عێراق ڕاپۆرتێک دەدەنە نەتەوە یەکگرتووەکان

وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، کە ژمارەیان 28 وڵاتە، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە عێراق دەدەنە نەتەوە یەکگرتووەکان و داوای هەنگاوی زیاتر بۆ ژیانێکی سەلامەت بۆ سەرجەم هاوڵاتییانی عێراقی دەکەن.

مۆنیک تی ڤاندالین نوێنەری هەمیشەیی هۆڵەندا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرپەرشتیی ڕاپۆرتەکەی کردووە، کە لەلایەن 28 وڵاتەوە ئامادەکراوە، تێیدا داندەنێن بە هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی بەئاڕاستەی باشترکردنی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتەدا و دەڵێن، “ئەو هەنگاوە گرنگە بۆ سەقامگیرییەکی ماوە درێژ، ئێمە ئامادەی هەر هاوکارییەکین بۆ ئەو مەبەستە”.

ڕاپۆرتەکە بڕیاری حکومەتی عێراقی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بە هەنگاوێکی گرنگ ناوبردووە، دوای خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە ساڵی 2019 بەمەبەستی چاکسازی، هەلی کار، چاکسازی لە خزمەتگوزارییە حکومییەکان.

ڕاپۆرتەكە ئاماژە بە ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکان دەکات و ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەو توندوتیژییانەی لە خۆپیشاندانەکاندا دروستبوون، لانیکەم 487 خۆپیشاندەر کوژراون.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت، حکومەتی عێراقی بەشێوەیەکی ڕوون هەستاوە بە ڕێکارەکان بۆ لێپرسینەوەی کارە توندوتیژییەکان و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش کاری لەسەر ئەوە کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕاپۆرتەکە باس لە دۆخێکی ناڕوونی کاری گروپە چەکدارەکانی دەرەوەی دەوڵەت دەکات و داوا دەکات سنوورێکیان بۆ دانبرێت.

ئەو 28 وڵاتە هەست بە نیگەرانیی قوڵ دەکەن سەبارەت بە زۆربوونی هێرشەکانی گروپە چەکدارەکان دژی خۆپیشاندەران و پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ، ڕۆژنامەنووسان و کاندیدانی هەڵبژاردنەکان، داوای گەڕانەوە بۆ کۆمەڵگایەکی ئاشتییانە، پێکەوژیانی هەموو پێکهاتەکان، ئازادیی ڕادەربڕین دەکەن، وەک بنەمایەکی کۆمەڵگایەکی دیموکراتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، حکومەتی عێراق دەبێت هەوڵەکانی زیاتر بکات بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەتی گشتیی بۆ هەموو عێراقییەکان.

ڕاپۆرتەکە داوا لە نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، هاوکاریی عێراق بکەن بۆ زیاتر جێگیرکردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان: ئێران هەنگاوی كرداریی بۆ بەردانەوەی ئاو نەناوە

بابەتی دواتر

ئێران هەوڵی تەقاندنەوەی بنكەیەكی ئەتۆمی شكستپێهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی کازمی بۆچی دەچێتە تاران؟

لە سەردانێکی ڕاگەیەندراودا سبەی یەکشەممە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تارانی پایتەختی ئێران دەکات، بەپێی زانیاریی میدیا…
Total
0
Share