هۆكاری هەڵدانی ئاگر لە پەڕەشووتوانەكەوە ئاشكرابوو

ئاسایشی سلێمانی ئەو كەسەی دەستگیركرد كە لە ئاسمانەوە ئاگری پەڕەشووتەكەی كەوتە نێو دارستانی چیای گۆیژەوە و بەشێك لە پووش و پاوانی دارستانەكەی سووتاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی تێیدا هاتووە، كاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە چیای گۆیژە ئاگرێك لە پەڕەشووتێك كەوتووەتە خوارەوە و بووە هۆی سووتاندنی بەشێك لە پووش و پاوانی چیاكە و لەلایەن چەند كەسێكەوە ئاگرە كوژێندرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوا بەدوای ڕووداوەكە دەستبەجێ هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی بەدواداچوونیان كرد و لە ماوەیەكی كەمدا توانرا پەڕەشووتوانەكەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت لەدایكبووی ساڵی 1991بووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كەسە یەكێك بووە لە تیمی یانەی فڕۆكەوانیی سلێمانی بە مەبەستی مەشقكردن هەستاوە بە كاری فڕین و بەهۆی گڕگرتنی كەپسوولی دووكەڵی پەڕەشووتەكەی بەناچاری فڕێی داوەتە خوارەوە و ئەو ڕووداوەی لێكەوتووەتەوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسە لەئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕاگیراوە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕێكاری یاسایی بەرامبەری

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: جیابوونەوەی هاوسەران کێشە بۆ فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دروستدەکات

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، جیابوونەوەی هاوسەران کێشە بۆ فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دروستدەکات. ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی…
Total
0
Share