وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 راگەیەندرا

وادەی خەرجكردنی مووچەی مانگی 10 راگەیەندرا و بڕیار لەبارەی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ش دەرچوو

حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدادیان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکان ئەرێنی بوون و لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش هاتووەتەدی بۆ دابینکردنی شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێم.

دەشڵێت، “بۆیە لە رۆژی سێشەممەوە 12/17 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت و، لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی مووچە، مووچەی مانگەکانی دیكەش بە زووترین کات دابەشدەکرێت”.

حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوەكەیدا “سوپاسی خۆڕاگری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان” دەكات و دڵنیاییش دەدات کە بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافەکانیان نابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لەو نەخۆشخانەیەی ئازاری منداڵە ساواكە درا چەند سەرپێچییەكی دیكە كراوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەلایەن ئەو نەخۆشخانەیەی ئازار و پێشێلكاری بەرامبەر منداڵێكی تازە لەدایكبوو كرا هەوڵ بۆ شێواندنی…
Total
0
Share