مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ هەیبەت حەلبوسی: هیوادارین هەڵبژاردنتان دەروازەی خێر بێت

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی لە هەیبەت حەلبوسی دەكات.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، رایگەیاند، بەناوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و تەواوی گەلانی عێراق دەكەین بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆكی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

دەشڵێت، هیوادارین هەڵبژاردنتان دەروازەی خێر بێت بۆ نوێكردنەوەی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتەكەمان و تەواوكردنی سەركەوتووانەی رێرەوی ئەركە دیموكراسییەكان بێت لەم خولەدا كە بە قازانجی بەرژەوەندی و خواستەكانی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق بشكێتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیاكانی كۆكەرەوەی خاشاك: پارەمان بۆ خەرجنەكرێت كاركردنمان بەرەو وەستان دەڕوات

كۆمپانیاكانی كۆكەرەوەی خۆڵ و خاشاك دەڵێن، وەزارەتی دارایی پێچەوانەی گرێبەستەكانی نێوانیان لە خەرجكردنی پێشینەكانیان بڕیاریداوە و هۆشداریشدەدەن ئەگەر…
Total
0
Share