وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەركردنی گرفتی سێ مووچەكەی كۆتایی ئەمساڵ دەچێتە بەغداد و لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆدەبێەوە.
هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەی وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتیی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم دەچێتە بەغداد و لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆدەبێتەوە.
وتیشی، “ئامانجی كۆبوونەوەكە چارەسەركردنی گرفتی سێ مووچەی كۆتایی ئەمساڵ و هەمواری یاسای بودجە و پشكی هەرێمە لە بودجەی ساڵی 2025”.