كۆنگرێسی ئەمریكا “هەڕەشەی ئەمنی لەسەرە”

بەهۆی بوونی هەڕەشەیەكی ئەمنی لەسەری، تەلاری كۆنگرێسی ئەمریكا داخرا و داوا لە كارمەندەكانی كراوە ئاگاداری خۆیان بن.

كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی ئەمڕۆ دووشەممە 18ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، ئاگرێك لە یەكێك لە خێوەتەكانی نزیك تەلاری كۆنگرێس كەوتەوە و هەست بە مەترسی كراوە لەسەر ئەو شوێنە.

لە زاری هێزە ئەمنییەكانەوە ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكراوە، بەڵام قەدەغەی هاتوچۆ لەو ناوچەیە ڕاگەیەندراوە كە كۆنگرێسی لێیە بەهۆی بوونی هەڕەشەی ئەمنییەوە، هەروەها داوا لە كارمەندانی كۆنگرێس كراوە ئاگاداری خۆیان بن و لە پەنجەرە و دەرگاكانی ئەو تەلارە دوور بكەونەوە.

لەلایەكی دیكەوە هەندێك لە ئاژانسەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەكردووە، ڕێگری كراوە لە چونە ناوەوە بۆ واشنتن-ی پایتەختی ئەمریكا و چوونەدەرەوە لێی، بەهۆی هەمان هەڕەشە و مەترسییەوە.

ئەو پێشهاتە لەكاتێكدایە، بڕیارە لە 20ی كانونی دووەم كە دوو ڕۆژی ماوە، ئاهەنگی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی ئەمریكا لەلایەن جۆ بایدن-ەوە لە واشنتن بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

هەرێم.. لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا تەنها دوو كەس بە كۆرۆنا مردوون

بابەتی دواتر

سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیرانی عێراق جەختیان لە پاراستنی مافی موچەخۆرانی هەرێم كردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share