محەمەد بەشیر سەرۆکوەزیرانی کاتی سوریا، سوپاسی ژمارەیەک وڵات دەکات بەهۆی هەڵوێستەکانیان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سوریادا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد بەشیر سەرۆکوەزیرانی کاتی سوریا رایگەیاند، سوپاسی هەریەکە لە وڵاتەکانی: میسر، عێراق، سعودیە، ئیمارات، ئوردن، بەحرەین، عومان و ئیتاڵیا دەکەین، بەهۆی هەوڵە بەردەوامەکانییان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ سوریادا.
وتیشی “هەریەکە لەوڵاتەکانی قەتەر و تورکیا بەڵێنیان داوە لە کەمترین ماوەدا باڵوێزخانەکانیان لە سوریا بکەنەوە”.
هاوکات، دەربارەی هەڵوێستی عێراق بەرامبەر گۆرانکارییەکانی سوریا، هەنگاوەکانی عێراقی بە گرنگ و کاریگەر دانا.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەدو گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن چەکدارانی تەحریری شام، محەمەد بەشیر وەک سەرۆکوەزیرانی کاتی سوریا دیاریکرا.