داواكاریی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی گەیەندرایە سودانی

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، داواكاریی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانیمان گەیاندە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و د. مەحمود مەشهدانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

لە نووسراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، كە ژمارەیەك مامۆستا لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە و داوای جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق دەكەن كە تەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆرانە.

ئەوەش خراوەتەڕوو كە مووچەخۆران داوادەكەن مووچەكانیان لە ململانێ سیاسییەكان دووربخرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانج رەحیم: شەممەی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، رۆژی شەممەی داهاتوو کاتژمێر شەشی بەیانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە…
Total
0
Share