ئەو خۆراكەی چەوریی ورگ كەمدەكاتەوە ئاشكراكرا

دەوڵەمەندە بە سەرچاوە خۆراكییە بنەڕەتییەكان و شەكری سروشتی و ریشاڵ، ئەمەش وایلێدەكات نایاب بێت بۆ سیستمێكی خۆراكیی هاوسەنگ. سەرەڕای ئەوەی بە تامە شیرینەكەی دەناسرێتەوە، بەڵام لە بنەڕەتدا پاڵپشتیی لەدەستدانی كێش و تەنانەت كەمكردنەوەی چەوریی سك دەكات، ئەگەر بە هاوسەنگی بخورێت. ئەوەش خورمایە.

بەپێی رۆژنامەی (Times of India)، دەكرێت لەڕێی ئەم رێگایانەوە خورما یارمەتیدەر بێت لە هەوڵی كەمكردنەوەی كێشی جەستە:

– بڕێكی زۆر ریشاڵی خۆراكیی تیایە، بەتایبەت ئەو ریشاڵانەی دەتوێنەوە و پرۆسەی هەرسكردن خاودەكەنەوە و، وادەكەن كەسەكە بۆ ماوەیەكی درێژتر هەست بە تێربوون بكات.

– شەكری سروشتیی ناو خورما، وەك فرەكتۆز و گلوكۆز و سوكەرۆز، دەتوانن خواستی زۆر لەسەر خواردنی شیرینی پڕبكەنەوە، بەبێ ئەوەی پێویست بكات پەناببرێتەبەر شەكریی دەستكرد.

– چەندین ڤیتامین و كانزای تیایە، وەك ڤیتامین بی و ئاسن و پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم، كە رۆڵی گرنگ دەگێڕن لە بەرهەمهێنانی وزە و میتابۆلیزم، كە زۆر گرنگ و پێویستن بۆ سووتانی كالۆری و ئەمەش كێشی جەستە دادەبەزێنێت.

– لەكاتی خواردنیدا ئاستی شەكری خوێن لە كەمەوە بۆ ناوەند بەرزدەكاتەوە، واتە بەرزبوونەوەیەكی كەم و خاوی ئاستی شەكر لە خوێندا دەستەبەردەكات.

– ریشاڵەكانی ناوی پاڵپشتیی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس دەكەن لەڕێی رێكخستنی جوڵەی گەدە و كەمكردنەوەی هەڵاوسان.

– دەردانی ژەهر بۆ دەرەوەی جەستە، بەهۆی ئەوەی دژە ئۆكسانی وەك فلافۆنۆید و كارۆتینات و ترشی ڤینۆل-ی تیایە. جەستەیەكی بێ ژەهریش توانای باشتری هەیە بۆ سووتاندنی چەوری.

– بەهۆی بوونی كاربۆهیدرات تیایدا، خورما بە سەرچاوەیەكی زۆر باشی وزەی خێرا و بەردەوام دادەنرێت.

– لەگەڵ تێكەڵكردنی لەگەڵ سەرچاوەیەكی پرۆتین، خورما یارمەتیدەر دەبێت لە باشكردنی هەڵمژینی پرۆتینەكە لەلایەن جەستەوە، بەمەش پاڵپشتیی گەشەی ماسولكەكان دەكات.

گونجاوترین رێگا:
دەتوانرێت 2-4 دەنك خورما وەك ژەمێكی سووك بخورێت، یان تێكەڵ بكرێت لەگەڵ زەلاتە و گوشراوی میوە.

بۆیە دەبێت زیادەڕەوی لە خواردنیدا نەكرێت، چونكە دەوڵەمەندە بە كالۆری. لەكاتی تێكەڵكردنی لەگەڵ سیستمێكی خۆراكیی هاوسەنگ و ئەنجامدانی وەرزش بەشێوەیەكی رێكخراو، هاریكار دەبێت لە بەدەستهێنانی جەستەیەك رێك و تەندروست.

بابەتی پێشتر

شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا نوقمبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share