کتێبی 100 ساڵ تەنهایی گابریاڵ گارسیا مارکیز، کە بە یەکێک لە باشترین کتێبەکانی سەدەی رابردوو هەژماردەکرێت و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبییە کراوەتە درامای تەلەفزیۆنی و رۆژی 11ی 12 بەردەستدەبێت.
پێگەی رەسمیی نێتفلێکس ئاماژەی بەوەکردووە، لە رۆژی 11ی 12ی 2024دا دراماکە پەخشدەکرێت ئەوەش لە کاتێکدایە، وێنەگرتنی دراماکە لە ساڵی 2019وە دەستی پێکردووە و لەلایەن دوو دەرهێنەری کۆڵۆمبییەوە بەناوەکانی ئالێکس گارسیا لۆپێز و لاورا مۆرا کاری دەرهێنانی بۆکراوە و کۆمپانیای بەرهەمهێنەریش دینامۆی کۆڵۆمبییە.
نێتفلێکس پێشتر رایگەیاندبوو کە مافی وەرگێڕانی کتێبەکەی بۆ دەقێکی درامی بەدەستهێناوە و ئەکتەرەکانیش ئەکتەری بەتوانان کە رۆڵ لە دراماکەدا دەگێڕن.
دراما تەلەفزیۆنییەکە بە دوو وەرز بڵاودەکرێتەوە و هەر وەرزەی هەشت ئەڵقە دەبێت، پێشبینی دەکرێت بینەرێکی باش بۆخۆی کۆبکاتەوە.
کتێبی سەد ساڵ تەنهای لە ساڵی 1967دا چاپکراوە، نزیکەی 50 ملیۆن کۆپی لێ فرۆشراوە تاوەکو ئەمڕۆ و بە یەکێک لە پڕفرۆشترین کتێبەکانی مێژوو دادەنرێت، ساڵی 1982 ئەم رۆمانە خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرت و بۆ 40 زمان وەرگێڕدراوە تاوەکو ئێستا و بە زمانی کوردیش بەردەستە.