مافەکانی مرۆڤ کۆمەڵێک مافی بنچینەیین وەک مافی مرۆڤ دیاریکراون و دەبێت پارێزراوبن و نابێت دەستکاری بکرێن، پێشێل بکرێن، بگۆڕدرێن.
لە خاڵی 22ی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤدا هاتووە، “ھەموو کەسێک وەکو ئەندامی کۆمەڵگا مافی ئاسایشی کۆمەڵایەتی ھەیە و رێگەی پێدراوە بە پشتیوانیی گشتی و ھاوکاریی نێودەوڵەتی، مافی ئابوری، کۆمەڵایەتیی کەلتوریی خۆی بە وەبەرچاوگرتنی پێکھاتە و سەرچاوەکانی ھەر وڵاتێک کە پێویستیی پلە و پێگەیشتنیی ئازادانەی کەسایەتیی ئەوە بەدەست بێنێ.
هاوکات لە خاڵی 23دا و لە فەقەڕەی دوودا باس لەوەکراوە، ھەموو کەس مافی ئەوەی ھەیە کە بەبێ ھیچ جیاوازییەک، لە بەرامبەر کارکردنی یەکساندا، موچەی یەکسان وربگرێت.
لە فەقەڕەی سێی هەمان خاڵدا هاتووە، “هەر کەسێک کە کاردەکات دەبێت مووچەی گونجاو وەربگرێت کە ژیانی خۆی و خانەوادەکەی پێ بەڕێوەببات لە ئاستێکی ئینسانیدا و لە کاتی پێویستدا بە یارمەتی کەرەستەی پشتیوانیی کۆمەڵایەتی باشتری بکات.”