وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، رۆژی هەینی، تاران لە ئیستانبوڵ لەگەڵ سێ وڵاتی ئەوروپا، دەستدەکاتەوە بە دانوستانە ئەتۆمییەکانی.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دوای پچڕانێک بەهۆی گرژییە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە، دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و هەرسێ وڵاتی ئەوروپی (بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا)، لە ئیستانبوڵ دەستپێدەکەنەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیریی عومان، چەند خولێکی دانوستانی ئەتۆمییان ئەنجامدابوو، بەڵام دوای ئەوەی ئیسرائیل لە 13ـی حوزەیران هێرشیکردەسەری و جەنگێکی 12 رۆژەی نێوانیان دەستیپێکرد، بەتایبەتیش دوای هاتنەناوەوەی ئەمریکا بۆ جەنگەکە و چوونە پاڵ ئیسرائیل، دانوستانەکان وەستان.