سەرما و سۆڵەیەكی توند روو لە ناوچەكە دەكات

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەسناسی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران تەواوی ناوچە جیاوازەكانی هەرێم دەگرێتەوە و سەرما و سۆڵەیەكی توندیش روو لە ناوچەكە دەكات.

وتیشی، “پێشبینیدەكرێت لە كۆتایی ئەم هەفتەیە واتا ناوەڕاستی ئەم مانگە شەپۆلێكی گشتگیری بارانبارین سەرجەم ناوچەكان بگرێتەوە هەروەها بەفربارینیش بەشێكی ناوچە جیاوازەكان دەگرێتەوە و بارستە هەوایەكی سارد تێكەڵ بە شەپۆلەكە دەبێت و دادەبەزێتە سەر ناوچەكان بەو هۆیەوە بەفر لە ناوچە جیاوازەكان دەبارێت”.

راشیگەیاند، پلەكانی گەرمی بەشێوازی بەرچاو دادەبەزن سەرما و سۆڵەیەكی توند ناوچەكە دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا: لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود دەکەین

نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا پەیامێکی لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی حەلەب و هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەو شارە، بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share