گەشتە ئاسمانییەکانی هەولێر و دیمەشق هەڵوەشانەوە

سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و دیمەشق هەڵوەشانەوە.

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێری پایتەختی هەرێم و دیمەشقی پایتەختی سوریا، هەڵوەشانەوە.

وتیشی، بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە جێبەجێکرا و سەرجەم گەشتەکانی ئەمڕۆی فڕۆكەخانەی دیمەشق کە 74 گەشت بوون هەڵوەشانەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد-ی سەرۆکی سوریا راگەیەندرا، دوای ئەوەی ماوەی چەند رۆژێکە گرژییە سەربازییەکان لە سوریا پەرەیان سەندووە و گروپە چەکدارەکان لە پێشڕەویدابوون بەرامبەر بە سوپای وڵاتەكە و دەستیان بەسەر چەندین شار و شارۆچكەدا گرت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیندانیكراوێك و هاوژینەكەی لەسەر یەکلانەبوونەوەی دۆسیەكە هەڕەشەی خۆکوشتن دەکەن

ژنێکی دانیشتووی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دۆسیەی زیندانیکردنی هاوسەرەکەی یەکلاییناكرێتەوە و هیچ نووسراوێکی بۆ دادگاییکردن نییە، ئەوەش…
Total
0
Share