چارەسەری كێشەی مووچە بۆ مانگی 10 راگەیەندرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ حكومەتی عێراق قسە كراوە كە كورتهێنانی مووچەی مانگی 10 پڕبكاتەوە و چاوەڕواندەكرێت لەم چەند رۆژەدا ئەو گرفتە چارەسەربكرێت.

سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدابە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەرێم لە گفتوگۆدایە لەگەڵ بەغداد كە كورتهێنانی مووچەی مانگی 10ی پڕبكاتەوە و گرفتەكە لەوەدایە كە ناتوانرێت مناقلە لە پشكی هەرێمی كوردستاندا بكرێت.

وتیشی، “ئەو بڕە پارەیەی بۆ كورتهێناكە داواكراوە بۆ حكومەتی عێراق زۆر نییە و بەپێی زانیارییەكان لەم چەند رۆژەدا كورتهێنانی مووچەی مانگی 10 لەلایەن بەغداوە پڕدەكرێتەوە”.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، پێشتر راگەیەندرا كە بەغداد 760 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت و بەوەش كورتهێنان دروستدەبێت و هەرێم بۆ مووچە پێویستی بە 996 ملیار دینارە.

بابەتی پێشتر

لە بەشەناوخۆییەكی هەولێر ئاگر كەوتەوە

بابەتی دواتر

هاوڵاتییانی سوریا بە ئاهەنگگێڕان رۆژیان کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share