سەعدی ئەحمەد پیرە: پۆستەكانی حكومەتی نوێ لە نێوان یەكێتی و پارتی یەكلانەكراونەتەوە

وتەبێژی یەکێتى رایدەگەیەنێت، یەكێتی بژاردەی ئاشتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەڵدەبژێرێت و دەشڵێت، كۆبوونەوەی وەفدی دانوسانكاری یەكێتی و پارتی دەستپێدەكاتەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، یەكێتی هەمیشە بژاردەی ئاشتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەڵدەبژێرێت نەوەك شەڕ و لەگەڵ “وەفدی ئیمڕاڵیش كۆدەبینەوە و ئێمە چارەسەری كێشەكان بە ئاشتی دەبینین”.

لەبارەی كۆبوونەوەی وەفدی دانووسانكاری یەكێتی و پارتیش پیرە ئاماژەی بەوەكرد، “كۆبوونەوەكان دەستپێدەكەنەوە و لەئێستاشدا هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ كاری لەسەر دەكرێت”.

وتەبێژی یەكێتی جەختی لەوەشكردەوە، “بەهیچ شێوەیەك یەكێتی رازی نابێت بەوەی شەش وەزارەت وەربگرێت و ئەوانی دیكەش رادەستی سەرۆك وەزیرانی هەرێم بكات، بەشێكی زۆری وەزارەتەكان دەبێت پۆست و بەڕێوەبردنەكانیان بناسێندرێن ئەوكات لەسەر پۆستەكان رێكبكەوین”.

ئەوەشی روونكردەوە، ” هیچ كاتێك بۆ كاتی دیارییكردنی پێكهێنانیی پەرلەمان و حكومەت نییە و ئەوەی گرنگە كاتەكە نییە بەڵكو حكومەت و پەرلەمانێكی كارایە نەك پێكهێنانی حكومەتێكی ئیفلیج و خێرا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشەوا هەورامانی: دوای چەندین ساڵ حوکمڕانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم پلانی خۆی لە هەموو کوردستان جێبەجێدەکات و بۆیەکەمین جار دوای چەندین…
Total
0
Share