نووسراوێكی بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی تایبەت بە دەوام گشتاندنی پێكراوە و سبەی فەرمانبەران لە سلێمانی هەڵوێست وەردەگرن.
بەپێی نووسراوێك كە دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر بڕیاری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینان دەوامی فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكە 5 رۆژ دەبێت لە هەفتەیەكدا و رۆژانە لە كاتژمێر 8ی بەیانییەوە دەستپێدەكات تاوەكو كاتژمێر1:30ی پاشنیوەڕۆ، جگەلە رۆژی پێنجشەممە تا كاتژمێر 12:30ی خولەكی پاشنیوەڕۆ دەبێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، فەرمانبەر دەتوانێت لە مانگێكدا 3 رۆژ مۆڵەتی ئاسایی وەربگرێت و جگەلە مۆڵەتی نەخۆشی و پرسە و بێ ئەوەی لە هاوكاریی مانگانەی ببڕدرێت.
نووسراوەكە لەلایەن عەزیز عەلی بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی گشتاندنی پێكراوە و ئەوەش نیگەرانی فەرمانبەرانی لێكەوتووەتەوە و سبەی دژی ئەو نووسراوە فەرمانبەرانی سەر بەو بەڕێوەبەرایەتییانە هەڵوێست وەردەگرن.