بەیانی ئەمڕۆ شەممە، عەبدول ئەمیر رەشید یارەڵڵا و جێگری فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکان، گەیشتنە دەروازەی قائیم و ئامادەییان بۆ هەر دۆخێکی لەناکاو دووپاتکردەوە.
دوابەدوای پەرسەندنی زیاتری گرژییەکان لەناوخۆی سوریا، عێراق هێزەکانی خستووەتە ئامادەباشییەوە بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و بەردەوام بەرپرسانی سیاسیی وڵاتەکە باس لەوە دەکەن کە دۆخی سوریا دەکرێت کاریگەری لەسەر عێراق دروستبکات.
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە سەر سنووری قائیم و لەگەڵ فەرماندەی یەکە سەربازییەکان کۆبووەوە و تاوتوێی پێشهاتە گرنگەکانی سەر سنووریان کرد.