باسم عەوادی: عێراق دەستوەردانی سەربازی لە سوریا ناکات

وتەبێژی حکومەتی عێراق، رایگەیاند، “عێراق دەستوەردانی سەربازی لە سوریا ناکات”.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەوەی لە سوریا دەگوزەرێت ئاڵۆزە و کاریگەری لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق هەیە.
وتیشی، “ئێمە کاری سیاسی و دیپلۆماسی و مرۆیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێشهاتەکان بەهێزتر دەکەین”.
باسم عەوادی، باسی لەوەش کرد، “دابەشکردنی سوریا هێڵی سوورە بۆ عێراق، ئەوەی لەو وڵاتە روودەدات پێویستی بە کۆدەنگیی نێودەوڵەتی و ناوچەیی هەیە، عێراقیش بەدوای دەستوەردانی سەربازی لە سوریادا ناگەڕێت”.
بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە عێراق کۆبووەوە

بابەتی دواتر

سەرۆکی سوریا هەڵات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share