ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، “هەواڵێكی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی” سەبارەت بە داواکاریی ڕادەستکردنی عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری پێشووی ناوخۆی عێراق لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپوڵ ڕەتکردەوە.
ئەنجومەنەکە ڕوونیکردەوە، ئەو نووسراوەی بڵاوکراوەتەوە، “ساختەیە و دوورە لە ڕاستییەوە” و هیچ نووسراوێک ئاراستەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی پۆلیسی تاوان (ئینتەرپوڵ) بەشی داواکاری گشتی نەکراوە بۆ دەستگیرکردنی ناوبراو.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری هۆشداریدا بەو کەسانەی ئەو جۆرە هەواڵانە بڵاودەکەنەوە کە بەدواداچوون دەکەن و ڕێکاریی توندی یاساییان لەدژ دەگیرێتەبەر.