لەبارەی سزای سەرپێچییەوە بڕیارێکی نوێ دەرچوو

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق دەڵێت، “سزای سەرپێچییەکان، ئەو ئۆتۆمبێلانەش دەگرێتەوە کە تابلۆی شارەکانی هەرێمی کوردستانین لەسەرە لە پارێزگاکانی عێراق و ئەو قسانەی دەڵێن سزانادرێن راست نین”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق، ئەمڕۆ هەینی دووپاتی کردەوە، هەر ئۆتۆمبێلێک کە تابلۆی ژمارە سلێمانی، هەولێر، دهۆکی لەسەر بێت لە هەر پارێزگایەکی عێراق سەرپێچی رێنماییەکانی هاتوچۆ بکات، هاوشێوەی تابلۆی پارێزگاکانی دیکەی عێراق سزا دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین، گوێ بۆ ئەو قسانە نەگرن کە باس لەوە دەکەن، گوایە ئەو ئۆتۆمبێلانە سزا نایانگرێتەوە، چونکە هەموو ئۆتۆمبێلێک دەگرێتەوە و ئەو قسانە راست نین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: ئامانجمانە ئەمساڵ بگەینە ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی گەنمدا

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایدەگەیەنێت، بە جێبەجێکردنی پلانی وەزارەتەکەیان، ئەمساڵ عێراق دەگاتە ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی گەنمدا. محەمەد…
Total
0
Share