وادەی شەپۆلێكی نوێی بارانبارین ئاشكراكرا

كەشوهەوا ئەم دوو رۆژەی كۆتایی هەفتە تا رادەیەك جێگیر دەبێت و كەشناسی وادەی شەپۆلێكی بارانبارین ئاشكرادەكات.

دەستەی كەشناسیی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواودا دەبێت و پلەی گەرمیش نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوی ئەمڕۆ.

دەشڵێت، رۆژی شەممە ئاسمان هەور دەبێت لە ناوچەكانی هەرێم و باكوور و ناوەڕاست، نیمچە هەوریش دەبێت لە باشوور، لەگەڵ بەرزبوونەوەیەكی كەمی پلەی گەرمی لە سەرتاسەری وڵات.

رۆژی یەكشەممە ئاسمان لە ناوچەكانی هەرێم و ناوەڕاست هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێم و باكوور لە كاتەكانی شەودا، وەك ئەوەی لە پێشبینییەكانی كەشناسیی عێراقدا هاتووە.

باس لەوەشدەكات، كاریگەریی بارانەكە بۆ كاتی بەیانیی رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت، ئێوارە بۆ پەڵەهەور دەگۆڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share