راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوو پڕۆژەی گرنگی كارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، دوو پڕۆژەی گرنگی كارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەكەن كە پێكهاتوون لە پڕۆژەی راكێشانی هێڵی 132 كەی ڤی بۆ بەستنەوەی وێستگەی كارگەی ئاسنی سەبائك حەدید بە تۆڕی كارەبای نیشتمانی بە درێژایی 12 كیلۆمەتر و بە تێچوونی زیاتر لە حەوت ملیار دینار جێبەجێدەكرێت كە وێستگەكانی تانجەرۆ و پێنجوێن و ئەزمڕ و دەربەندیخان بە یەكەوە دەبەستێتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پڕۆژەی دووەم دامەزارندنی وێستگەی 132 كەی ڤیی سەبائك حەدید 132 كەی ڤی و دانانی گۆڕەڕێكی 33 كەڤییە كە بە تێچوونی زیاتر لە شەش ملیار دینار لەلایەن كۆمپانیای فیكتومەوە جێبەجێدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری ناحیەی قەرەهەنجیر لەسەر گرتە ڤیدیۆی ‘قەرەباڵخی نەوت وەرگرتن’ ڕوونکردنەوە دەدات

دوێنێ یەكشەممە 11ی تشرینی یەكەم، ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە تیایدا دەردەكەوێت، لە قەرەهەنجیر “هاوڵاتییەكی زۆر ڕادەكەن…
زیاتر ببینە

خۆپیشاندان لە كەركوك بەردەوام
لایەنێك “موزایەدەی سیاسی بە خوێنی گەنجی شارەكەوە دەكات”

خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی كەركوك بەردەوامە، خۆپیشاندەران ناڕەزایی لەبارەی تێكدانی دۆخی شارەكە بۆ مەرامی سیاسی دەردەبڕن و دەڵێن، لایەنێكی سیاسی…
زیاتر ببینە

سەرۆكی حكومەت لەبارەی كێشەكانی نەخۆشخانەی هیواوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نابێت هیچ كه‌مته‌رخه‌می و پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌و خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییانه‌دا بكرێت، كه‌ پێشكه‌شی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌…
Total
0
Share