پێشبینیدەکرێت ئۆپیک بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ساڵی 2025 کەمبکاتەوە

لەچەند رۆژی داهاتوودا ئەندامانی رێكخراوی ئۆپیک کۆدەبنەوە و پێشبینیش ‏دەکرێت، بەرهەمهێنانی نەوت‎ ‎بۆ ساڵی‎2025  کەمبکرێتەوە لەپێناو سەقامگیربوونی ‏نرخەکەی لەبازاڕە جیهانییەکاندا.‏

بڕیارە ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک کۆبونەوەیەک ئەنجامبدەن سەبارەت بە نرخی ‏نەوت و پێشهات و گۆرانکارییەکانی لە بازارەکانی جیهاندا تاوتوێبکەن، کە یەکێک ‏لە بابەتەکان تەرخاندەکرێت بۆ پرسی درێژکردنەوەی کەمرکردنەوەی بەرهەمهێنانی ‏نەوت کە لەماوەی رابردوودا بڕیاریان لێوەدا.‏

هاوکات، ئامانجیان لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانەکەیدا بۆ جێگیربوون و ‏سەقامگیربوونی نرخەکەی دەگەڕایەوە، هەربۆیە پێشبینیشدەکرێت هەموو ‏ئەندامەکان دووبارە ماوەکەی درێژبکەنەوە لە ساڵی ‌‎2025‌‏ دا.‏

بەڵام بەربەستێک لەبەردەم ئەم هەنگاوەیاندا هەیە، ئەویش خواستی وڵاتانی ‏جیهانە بۆ نەوت، کە ساڵانە پێویستیان بە رێژەیەکی بەرچاو لە نەوت هەیە بۆ ‏پڕکردنەوەی پێداویستییەکانیان، کە ئەمەش ئەگەری هەیە ببێتە بەربەست لە ‏جێبەجێکردنی بڕیارەکەیان.‏

قەبارەی کەمکردنەوەکانی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک، بە ‌‎5.85‌‏ ملیۆن بەرمیل لە ‏رۆژێکدا دادەندرێت، کە دەکاتە ‌‎ %5.7ی خواستی جیهان پڕدەکاتەوە.‌

رێکخراوی ئۆپیک لەساڵی ‌‎1960‌‏ بەئامانجی یەکگرتنی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت ‏دامەزراوە، بارەگای سەرەکیی دەکەوێتە شاری ڤییەننای وڵاتی نەمساوە، زیاتر لە ‌‎10‌‏ ‏وڵاتی جیهان تیایدا ئەندامن لەوانە: عێراق، ئەمریکا، سعودییە، ئیمارات، کوەیت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ئەنبار تۆمەتبارێک بە نزیکەی دوو ملیۆن حەبی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ئەنبار دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە نزیکەی دوو ملیۆن حەبی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند. لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share