هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە چاوەڕوانی رێكەوتنی لایەنە سیاسییەکاندا

48 کاتژمێر بەسەر بەڕێوەچوونی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕیوە کە تێیدا بە کراوەیی هێڵرایەوە و نەتوانرا دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵبژێرێت، ئەندامێکی پەرلەمانیش دەڵێت، تا رێکەوتنی لایەنەکان لە دەرەوەی پەرلەمان نەکرێت ناتوانرێت دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵبژێردرێت.

لە یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆکایەتیی دانیشتنەکەی کرد، دوای بەڕێوەچوونی رێورەسمی کردنەوەی دانیشتنەکە و سوێندخواردنی پەرلەمانتاران، دوای وەرگرتنی پشوویەک بڕیار بوو دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرێت و بەشێکیش لە لایەنە سیاسییەکان کاندیدی خۆیان پێشکەش کرد، بەڵام دواتر بەشێک لە پەرلەمانتاران کۆبوونەوەکەیان بەجێهێشت و نەتوانرا پرۆسەکە یەکلاییبکرێتەوە.

دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان پێکدێت لە (سەرۆک، جێگر، بڕیاردەر)، بە زۆرینەی سادەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێن.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ پێویستە یەکێکیان لەلایەن ژنێکەوە بەڕێوەببرێت.

شنیار ئەنوەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکێتیی رۆژی دووشەممە کاندیدی خۆمان بۆ هەر سێ پۆستەکە خستەڕوو، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی نیساب نەتوانرا کۆبوونەوەکە ئەنجامبدرێت.

کاندیدانی یەکێتی بۆ هەر سێ پۆستی سەرۆک، جێگر و بڕیاردەری پەرلەمان بریتین، لە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، د. میران محەمەد، ئازاد حەمەئەمین، ئومێد عەلی، شیرین یونس و شلێر غەفور.

بە وتەی شنیار ئەنوەر، لەبەرئەوەی پێکهێنانی حکومەت و سەرۆکایەتیی هەرێم و پەرلەمان بە یەک پاکێج لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە گفتوگۆی لەسەردەکرێت.

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی بانکە

بابەتی دواتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: زیاتر لە 370 هەزار خێزان نەوتیان وەرنەگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: سبەینێ دەوام لە سەرجەم ناوەندە تەندروستییەکان دەستپێدەکاتەوە

سبەینێ لەسەرجەم ناوەندە تەندروستیەکانی سنووری سلێمانی دەوام دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای تەواوبوونی پشووەکانی…
Total
0
Share