پۆلیسی ڕاپەڕین دەستی بەسەر ماسییەكی 50 كیلۆییدا گرت و لە زیادكردندا فرۆشتیەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لەدەربەندی ڕانیە دەستیان گرتووە بەسەر ماسییەكی 50 کیلۆییدا، كە لەلایەن چەند ڕاوچییەکەوە ڕاوکرابوو، پاشان ماسییەکەیان بەجێهێشبوو و هەڵاتبوون.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەكردووە، “لە دەربەندی ڕانیە دەستگیرا بەسەر یەک ماسی 50 کیلۆییدا، لەلایەن چەند ڕاوچییەک ڕاوکرابوو بەجێیان هێشتبوو پاشان هەڵاتوون”.

جەختیشی كردووەتەوە، بەدواداچون بەردەوامە سەرپێچیکاران دەدرێن بەدادگا .

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و دادوەری لێ ئاگادارکراوەتەوە .

هەروەها بەبڕیاری دادوەر ماسیەکە بە زیادكردن فرۆشرا .

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە ئێستا وەرزی قەدەغەكردنی ڕاوكردنی ماساییە و ڕێگە بەڕاوكردن نادرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەخۆشحاڵییەوە پێشوازیی لە وەبەرهێنەران دەكەین و كارئاسانییان بۆ دەكەین تاوەكو سەرمایەكانیان لە هەرێمی كوردستان بخەنەگەڕ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە رادۆ ئۆكتاڤیان دۆبرێ، باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق…
Total
0
Share