ئەنوەر حەمەسەعید: لە سەنتەری شارەكان 9 بۆ 10 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سەنتەری شارەكان 9 بۆ 10 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت و بەهۆی زۆربوونی خواستەوە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمیكردووە”.

ئەنوەر حەمەسەعید، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، لە مانگی ئەیلول تاوەكو 25ی مانگی رابردوو بە تێكرا 16 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتییان دراوە، بەڵام بەهۆی هاتنی ئەو شەپۆلی سەرمایەوە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان كەمیكردووە.

بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی وتیشی، “لە ئێستادا لە سەنتەری شارەكان 9 بۆ 10 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت”.

بابەتی پێشتر

سكاڵایەك لە دژی كۆمپانیای ئەپڵ تۆماردەكرێت

بابەتی دواتر

سودانی دەچێتە ئەنجومەنی نوێنەران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە لەبارەی فرۆشتنی ئاژەڵ لەلایەن پەروەردەی سلێمانییەوە: سوپاستان دەکەین

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەبارەی فرۆشتنی ژمارەیەک ئاژەڵ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانییەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا سەرەڕای سوپاسی…
Total
0
Share