ئیسرائیل ئاگربەستی لە لوبنان شکاند

لوبنان

شەوی رابردوو سوپای ئیسرائیل بڕیاری ئاگربەستی لە لوبنان شکاند و دوو هێرشی مووشەکی بۆ سەر باشووری وڵاتەکە ئەنجامدا.

وەزارەتی تەندروستی لوبنان بڵاویکردەوە، هێرشێکیان بۆ سەر شارۆچکەی حاریس بووە لە باشووری لوبنان و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

هاوکات سوپای ئیسرائیل هێرشێکی دیکەی بۆ سەر شارۆچکەی تلوسە لە باشووری لوبنان ئەنجامداوە و چوار کەس کوژراون و کەسێکیش برینداربووە.

لەلایەکی دیکەوە شەوی رابردوو فڕۆکەی چاودێری بەسەر بەشێکی زۆر لە شارەکانی لوبناندا سووڕاونەتەوە.

شکاندنی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیلەوە لە کاتێکدایە، هێزەکانی حزبوڵا دوێنێ دووشەممە پێگەیەکی سەربازی ئەو وڵاتەیان لە ناوچە سنووریەکانی کردووەتە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: خـ.ـۆکوژێک لە نەخۆشخانەیەکی قامیشلۆ خۆی تـ.ـەقاندەوە

هەسـ.ـەدە، رایدەگەیەنێت، خـ.ـۆکوژێک بە ماتۆڕسکیلێکەوە لە نەخۆشخانەیەکی قامیشلۆ خۆی تـ.ـەقاندەوە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردەوە، خـ.ـۆکوژێک بەسواری ماتۆڕسکیلێک…
زیاتر ببینە

پزیشکیان: دوژمن لە شـ.ـەڕی سەربازییدا سەرکەوتوو نەبوو ئێستا دەیەوێت بیگوازێتەوە بۆ ئابوری

سەرۆککۆماری ئێـ.ـران ڕایگەیاند،  دوژمن لە شـ.ـەڕی سەربازییدا سەرکەوتوو نەبوو ئێستا دەیەوێت بیگوازێتەوە بۆ ئابوری. مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێـ.ـران…
Total
0
Share