ناتانیاهۆ: ئەگەر ئێران هەوڵی بنیاتنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بدات، دووبارە لەناوی دەبەین

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، تەواوی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانیان خاپوورکردووە و جەختدەکاتەوە، ئەگەر تاران دووبارە بونیاتی بنێتەوە، ئەوا جارێکی دیکەش لەناوی دەبەنەوە.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “هێرشە لەناکاوەکەمان بۆسەر ئێران، دەچێتە ناو مێژووی جەنگەکانەوە، چەندین فەرماندەی باڵا و زانای ئەتۆمیی ئێرانمان کوشت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێران لە جددیەتی دۆخەکە تێگەیشتووە و دانی بە نیگەرانیی خۆیدا ناوە”.

ناتانیاهۆ لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی وت، “پێشتر بەڵێنمدابوو کە ناهێڵین ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، بۆ ئەوەش هێرشمانکردووەتە سەر دەیان شوێنی پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و لەناومان بردوون. بەشداریی ئەمریکاش لە هێرشەکاندا، مێژوویی بوو”.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتیشی، “ئەگەر ئێران هەوڵی بونیاتنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بدات، ئێمە دووبارە تێکی ​​دەدەینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەلەڤزیۆنی ئـ.ـێران: ئەمشەو خولی سێیەمی دانوستانەکان ئەنجامدەدرێن

تەلەڤزیۆنی ئـ.ـێران ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو خولی سێیەمی دانوستانەکان بەڕێوەدەچێت. تەلەڤزیۆنی ڕەسمیی ئـ.ـێران لەبارەی دانوستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتن…
Total
0
Share