لە ناحیەی چوارقوڕنە کەسێک بە تۆمەتی دزینی پارەی سندوقی خێرخوازی دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزینی پارەی سندوقی خێرخوازی مزگەوتی چوارقوڕنە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هێزەکانمان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیە ئاگادارکرانەوە لە دزینی بڕێك پارە لەناو سندوقی خێرخوازی لە مزگەوتی چوارقوڕنە رێکاری پێویست گیرایەبەر و دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وورد و بە سوودوەرگرتن لە تۆماری کامێراکانی چاودێریی هێزەکانمان توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار دەستگیربکرێت.

ئاشکراشیکرد، تۆمەتبار بە ناوی (ک، ب، ر) لە رەگەزی نێر لە دایکبووی ساڵی 2008، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لە بەردەم پۆلیس و دادوەری لێکۆڵینەوە دانی نا بە تاوانەکەیدا کە هەستاوە دزینی بڕی 498 هەزار و 500 دیناری عێراقی لە ناو سندوقی خێرخوازی مزگەوتەکەدا.

لە ئێستادا تۆمەتبار بە پێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن 52 باڵیۆزخانە بانگهێشتدەکات بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی کانونی دووەم ئاشکرایکرد کە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی مانگی حوزەیرانی داهاتوو بانگهێشتی…
Total
0
Share