گەرمیان.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك برینداربوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای كەلار-دەربەندیخان وەرگەڕا و شۆفێرەكەی برینداربوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر رێگای كەلار-دەربەندیخان و نزیك گوندی بەرلوت ئۆتۆمبێلێكی جۆری(نیسان سەنی) وەرگەڕا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، شۆفێرەكە برینداربوو و زیانێكی زۆری ماددیی بەر ئۆتۆمبێلەكەش كەوتووە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: هێزێکی زۆری پـ.ـارتی گەمارۆی ئەو ناوچە و گوندانەیان داوە کە هـ.ـەرکییەکان تیایاندا نیشتەجێن

هێزێکی زۆری پـ.ـارتی گەمارۆی ئەو ناوچە و گوندانەیان داوە کە هـ.ـەرکییەکان تیایاندا نیشتەجێن. سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، هێزێکی زۆری پـ.ـارتی…
Total
0
Share