ئەمڕۆ رۆژی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ئایدزە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی ئەمڕۆی وەک رۆژی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ئایدز ناساندووە و جەختدەکاتەوە لەرێگای پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و باشترکردنی سیستمی تەندروستی دەکرێت تا ساڵی 2030 نەخۆشییەکە وەک هەڕەشەیەک لەسەر تەندروستیی گشتیی لاببرێت.

نەخۆشیی ئایدز یەکێکە لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان کە بە ڤایرۆسی HIV ناسراوە، چەندین رێگا بۆ گواستنەوەی هەیە وەک، پەیوەندی سێكسی لەگەڵ کەسی تووشبوو، منداڵ کاتێک لە دایکێکی تووشبوو دەبێت، بەکارهێنانی کەلوپەل و خوێنی کەسی تووشبوو.

بەهۆی ئەوەی لە وڵاتانی جیهاندا کاتێک کەسێکی تووشبوو دەستنیشاندەکرێت تێکەڵبوونی لەگەڵ کۆمەڵگا سنوورداردەکرێت بۆ رێگریکردن لە تووشکردنی ئەوانی دیکە، زۆرجار تووشبووان رێگا نادەن نەخۆشییەکەیان ئاشکرابکرێت، هەر لەبەر ئەمەشە هەمیشە ئەگەری زیادبوونی حاڵەتەکان بە شێوەی نائاشکرا لە ئارادا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی…
Total
0
Share